ترەمپ: بایدن هیچ کاتێک سەرۆکێکی گونجاو نەبووە

شەیری بکە لە:
دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان

دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان

ئاڤا نیوز 

 

دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی بایدن ڕایگەیاند، بایدن هیچ کاتێک سەرۆکێکی گونجاو نەبووە و بەربژێرێکی بەهێزیش نەبوو، شکستپێهێنانی کامالا هاریس ئاسانتر دەبێت. 

 

بۆچی گرنگە: ترەمپ ئەمە بە دەرفەتێک دەزانێت بۆ بەدەستهێنانی کورسیی سەرۆکایەتیی ئەمریکا.

 

وێنە گەورەکە: ترەمپ ڕاستەوخۆ دوای پەیامی کشانەوەی بایدن لە بڵاوکراوەیەکدا ئەم کشانەوەی بە سەرکەوتنی بۆ ئەمریکا ناوبرد و ماوەی سەرۆکایەتی بایدن بە زیانگەیاندن بۆ ئەمریکا دەزانێت، ترەمپ دوای خۆی وەک سەرۆکی داهاتوو دادەنێت و بانگەشەی چارەسەرکردنی زیانەکانی بایدن دەکات.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: ترەمپ لە پەڕەی فەرمی خۆی نووسیویەتی: بایدن هیچ کاتێک سەرۆکێکی گونجاو نەبووە و بەربژێرێکی بەهێزیش نەبوو بۆ کێبڕکێکردن لەسەر بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا و هەرگیزیش نابێت.


 
لەلایەکی دیکەوە: ترەمپ، کامالا هاریسی جێگرەکەی بایدن کە "ئەگەری هەیە ببێتە شوێنگرەوەی بایدن" بە بەربژێڕێکی لاواز ناودەبات و بردنەوە لە هاریس بەروارد بە بایدن ئاسانتر دەبینێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ