
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بڕیاری داوە خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەربژێر نەکات و بکشێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بایدن پێشتر گوتبووی ئەگەر پزیشکەکانم پێم بڵین تەندروستیم باش نییە، ئەوا لە بەربژێربوون بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا دەکشێمەوە.
وێنە گەورەکە: ئەم بڕیارە دوای بەرزبوونەوەی دەنگی ناڕەزایەتییەکان دێت لە دژی خۆبەربژێرکردنی بایدن تایبەت لەلایەن دیموکراتەکان، ئەم ڕاگەیاندنە دوای هەڵسەنگاندنی دۆخەکە بوو لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیدارەکەی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە گوێرەی ئەو نووسراوەی لە "ئێکس" بڵاوی کردووەتەوە، بایدن دەڵێت: "لەکاتێکدا مەبەستم بووە داوای دووبارە هەڵبژاردنەوەم بکەم، بەڵام پێموایە لە بەرژەوەندیی پارتەکەم و وڵاتدایە کە من دەستلەکاربکێشمەوە و تەنیا سەرنجم لەسەر جێبەجێکردنی ئەرکەکانم دەبێت وەک سەرۆک کۆمار لە ماوەی خولەکەم".
زانیاریی زیاتر: بایدن شانازی بە دەستکەوتەکانی لە ماوەی سێ ساڵ و نیوی حکومڕانی کرد، باسی لە بەهێزی ئابووریی ئەمریکا و وەبەرهێنانە مێژووییەکان کرد لە ئاوەدانکردنەوەی میللەت، باشترکردنی چاودێری تەندروستی و بەهێزکردنی دیموکراسی کرد.
هۆکارە زانراوەکان: بایدن، بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستی تووشی بیرچوونەوە دەبوو، لەلایەکی دیکەوە خراپی ئاستی لە دیبەیتەکەی لەگەڵ ترەمپ جەماوەرەکەی تەواو لە خۆی بێهیوا کرد.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 خولەک لەمەوپێش
لیستی میزان موراجەعەی مانگی سێ ڕادەستی بەغدا کرا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی کۆدەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەنجێکی هەولێر؛ خۆشەویستی پیاوان و ناحەزی ئافرەتانە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشتیوانێکی ئاسمانی بۆ یادی لەدایکبوونی دێتەوە بۆ سەر زەوی
16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێن و دەبرێنە دەرەوەی کوردستان
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: لەم هەفتەیەدا ئۆکراینا و ڕووسیا ڕێکدەکەون
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلینسکی: ڕووسیا بەردەوامە لە هێرشەکانی
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشتیوانێکی ئاسمانی بۆ یادی لەدایکبوونی دێتەوە بۆ سەر زەوی
- جیهان
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا، ئۆکراینا بە شکاندنی ئاگربەست تۆمەتبار دەکات
- جیهان
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
پاپای ڤاتیکان داوای ئاگربەستی غەززە دەکات