بەشێک لە شەهیدانی پێشمەرگە لەسەر حکومەتی عێراق شەهیدانەیان بۆ دەکرێت

شەیری بکە لە:
بەشێک لە شەهیدانی پێشمەرگە لەسەر حکومەتی عێراق شەهیدانەیان بۆ دەکرێت

ژمارەیەک پێشمەرگە و ئۆتۆمبێلی سەربازی پێشمەرگە، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

پرۆژەیاسای دەزگای شەهیدانی عێراق هەموار دەکرێتەوە و بەشێک لە شەهیدانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر دامەزراوەی شەهیدانی عێراق شەهیدانەیان بۆ دەبڕێتەوە. 

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ شەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ هه‌مواری یاسای ده‌زگا‌ی شه‌هیدان کرد. بەپێی هەموارەکە بەشێک لە شەهیدانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان قەرەبوو دەکرێنەوە.

 

لێدوانی فەرمی: دارا سێکانیانی، پەرلەمانتاری عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت، " ئەو پێشمەرگانەی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان شەهید بوون، لەسەر دامەزراوەی شەهیدانی عێراق تۆمار دەکرێن".

 

لەلایەکی دیکەوە: شوان محەممەد، پەرلەمانتاری عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت، "هەمواری یاساکە لەسەر داوای هەرێمی کوردستان خرایە کارنامەی کابینەی سوودانی، بۆ ئەوەی کەسوکاری شەهیدانی پێشمەرگەش  لە ئیمتیازاتەکان سوودمەند بن".

ئەمەش بزانە: لە حکومەتی عێراق شەهیدانەی کارمەندانی ئەمنی هەمان ئەو مووچەیە کە پێشتر وەریگرتووە و هیچ مووچەیەک لە ملیۆنێک کەمتر نییە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: