مووچەی وەزارەتی کارەبا و پەرلەمان دەنێردرێت

شەیری بکە لە:
مووچەی وەزارەتی کارەبا و پەرلەمان دەنێردرێت

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان، دیناری عێراقی و تاوەرێکی کارەبا

ئاڤا نیوز

کێشەی مووچەی وەزارەتی کارەبا و سەرۆکایەتیی پەرلەمان چارەسەر کراوە و لە دوو ڕۆژی داهاتوودا وەزارەتی دارایی عێراق پارەیان بۆ خەرج  دەکات.

وێنە گەورەکە:  هەرچەندە مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی مەدەنی و هێزە ئەمنییەکان دابەش کراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق تێبینی لەسەر لیستەکانی وەزارەتی کارەبا و سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەبوو، پارەی بۆ خەرج نەکردن.

لێدوانی فەرمی: ئەردەلان دۆسکی، سەرۆکی دیوانی وەزارەتی کارەبا بە ئاڤا نیوزی گوت: "وردبینیکردن و بەدواداچوون لە هەفتەی ڕابردووەوە تەواو بووە، بڕیار بوو ڕۆژی چوارشەممە یان پێنجشەممە مووچە بێت، بەڵام لەبەر پشووی عاشوورا وەستا و لە دوو ڕۆژی داهاتوو پارەکە خەرج دەکرێت."

هۆکارە زانراوەکان: هۆکاری ڕاگرتنی مووچەی ئەو دوو دامەزراوەیە بۆ وردبینی لیژنەی چاودێریی دارایی دەگەرێتەوە، دوای بەدواداچوون هیچ گرفتێک نەبووە و ماوەتەوە سەر ئەوەی پارەکە خەرج بکرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەگەڵ گەیشتنی پارەکە ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت و مووچەخۆرانی ئەم دوو دامەزراوەیە ئەم هەفتەیە مووچە وەردەگرن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان