هەوڵ دەدرێت مووچەی شەهیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ بەغدا هاوتا بکرێت

شەیری بکە لە:
هەوڵ دەدرێت مووچەی شەهیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ بەغدا هاوتا بکرێت

وێنەی سێ جۆری دیناری عێراقی و چەند ئافرەتێکی کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان

ئاڤا نیوز

لە پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای قەرەبووکردنەوەی شەهیدانی دەستی تیرۆر کرا. بۆ خوێندنەوەی دووەم پەرلەمانتارانی کورد لەهەوڵدان مووچە و شایستەکانی شەهیدان و ئەنفالکراوان هاوتای حکومەتی عێراق کرێت.

وێنە گەورەکە: مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە 500 هەزار دینار تێپەڕناکات، ئەمە لەکاتێکدایە لە عێراق یەک ملیۆن و 200 هەزار دینارە. جگە لەمە لە عێراق لە کۆمەڵێک شایستە سوودمەند دەبن، وەک قەرز و  بیمەی تەندروستی.

لێدوانی فەرمی: کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت، "دەبێت لە ماوەی هەفتەیەکدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاساکە بکرێت، هەوڵەکانمان بۆ ئەوەیە مووچەکان هاوتابکرێن."

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پەیوەست بە کورد پڕۆژەیاساکە تەنیا ناوچە دابڕێنراوەکان دەگرێتەوە، بەڵام هەوڵەکان بۆ ئەوەن بۆ خوێندنەوەی دووەم ماددەیەکی تایبەت بە هەرێمی  کوردستان زیادبکرێت.

 

زانیاریی زیاتر: بەشێک لە خانەوادەکان سێ ئەندامیان  ئەنفالکراوە، بەڵام تەنیا یەک مووچە وەردەگرن، کەچی لە عێراق  بۆ هەر شەهید و ئەنفالکراوێک یەک ملیۆن و 200 هەزار دینار دانراوە، واتە ئەگەر خانەوادەیەک خاوەنی سێ شەهید بێت، ئەوا سێ مووچە وەردەگرێت.

بۆچی گرنگە: بە چەسپاندنی ئەو ماددەیە لە پرۆژەیاساکەدا، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆ هەر ئەندامێک بەلایەنی کەمەوە 700 هەزار دەچێتە سەر مووچەکانیان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: