لە بەغدا  خۆپیشاندان بۆ مووچە ده‌ستیپێكرد

شەیری بکە لە:
لە بەغدا  خۆپیشاندان بۆ مووچە ده‌ستیپێكرد

وێنەی خۆپیشاندانەکە- وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز


لە بەردەم ناوچەی سەوز لە بەغدای پایته‌خت، سەدان فەرمانبەری وەزارەت و ده‌زگا حكومیه‌كان كۆبوونەوەو و داوای گۆڕانكاری له‌ موچه‌كانیان ده‌كه‌ن .  


وێنە گەورەكە: فه‌رمانبه‌ران داوای هاوتاكردنی موچه‌كانیان  له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی ئەنجوومەنی وەزیران و پەرلەمان و سەرۆکایەتی كۆمار ده‌كه‌ن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: فه‌رمانبه‌رانی ئەنجوومەنی وەزیران و پەرلەمان و سەرۆکایەتی كۆمار، مانگانە كه‌مترین مووچه‌ی هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكیان سێ ملیۆن دیناره‌، له‌كاتێكدا فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ی عێراق به‌هه‌مان ناونیشان و پله‌ی وه‌زیفی تەنیا 500 هەزار دینار وەردەگرن.


لێدوانی فەرمی: ڕائید مالیکی، پەرلەمانتاری عێراق ڕایگه‌یاند: " ئەنجوومەنی وەزیران بەرپرسه‌ له‌رێكخستنی وهاوتا كردنی مووچەی فەرمانبەران و کرێکارانی کەرتی گشتی، پێویستە ‌حكومه‌ت په‌له‌ بكات له‌داڕشتنی یاسایه‌كی نوێ كە مافی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران بپارێزێت.


ئه‌وه‌ی ئێستا ڕووده‌دات: پۆلیس و هێزەكانی چالاكی مەدەنی عێراقی لە دەوری خۆپیشاندەران كۆبوونەتەوە و ڕیگری له‌ فراوانبوون و چوونەناو ناوچەی سەوز ده‌كه‌ن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان