دەم پارتی: چاودێریی دۆخی هەرێمی کوردستان دەکەین

شەیری بکە لە:
دەم پارتی: چاودێریی دۆخی هەرێمی کوردستان دەکەین

ئایشەگول دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی

ئاڤا نیوز

 

دەم پارتی نیگەرانی خۆی بۆ دۆخی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان دەربڕی، ئەمەش بەهۆی دەنگۆی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لەو سنوورە.

 

وێنە گەورەکە: دەم پارتی کە پارتێکی کوردی باکووری کوردستانە نەیشاردەوە خواستی تورکیا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سووریا مەبەستێکی لەپشتەوەیە و "دەبێت تورکیا ڕوون و ئاشکرا ئامانجەکەی ڕابگەیێنێت".

 

لێدوانی فەرمی: ئایشەگول دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی گوتی: ئەگەر ڕێککەوتنێک لە نێوان شام و ئەنقەرە و بەغدا و هەولێر بکرێت، پێویستە بۆ ڕێگریکردن لە شەڕ بێت لەسەر خاکی کوردستان، نەوەک جارێکی دیکە هەڵگیرسانی شەڕ و ئاوارەکردنی خەڵکی سەر سنوورەکان.

 

زانیاریی زیاتر: دۆغان ئەوەشی باسکرد، بەوردی چاودێریی دۆخی هەرێمی کوردستان دەکەین و نیگەرانن لەوەی زیان بە خەڵکی ئەو ناوچەیە بگات، ئەمەش لە دوای دەنگۆی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لەو سنوورە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان