پارتی بە 190 بەربژێر بەشداریی هەڵبژاردن دەکات

شەیری بکە لە:
پارتی بە 190 بەربژێر بەشداریی هەڵبژاردن دەکات

ئاڤا نیوز

پارتی دیموکراتی کوردستان 
لیستی بەربژێرانی  ئامادەکردووە و ئەگەر سبەی وادەی پێشکەشکردنی ناوی بەربژێران درێژنەکرێتەوە پێشکەشی کۆمیسیۆن دەکرێت.

وێنە گەورەکە: سبەی دووشەممە دوایین وادەی تۆمارکردنی ناوی لیست و بەربژێری لایەنە سیاسییەکانە بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و کۆمیسیۆنیش دەڵێت وادەکە درێژناکەنەوە، پارتی دەیەوێ پێش تەواوبوونی وادەکە لیستی بەربژێرانی پێشکەش بکات.

زانیاریی بەدەستهاتوو: تاوەکو ئێستا پارتی ناوی 190 بەربژێری ئامادەکردووە، ئەگەری چەند گۆڕانکارییەک لە بازنەی سلێمانی هەیە و تاوەکو سبەی سەرجەم گۆڕانکارییەکان تەواو دەکرێن.

 ئەوەی پێویستە بیزانیت: لیستی ناوی 190 کەس ڕادەستی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کراوە بۆ ئەوەی وەکو بەربژێر پێشکەشی کۆمیسیۆن بکرێن. بەربژێران بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکان دابەش بوون؛ سلێمانی 72 بەربژێر، هەولێر 64 بەربژێر، دهۆک 48 بەربژێر و هەڵەبجە شەش بەربژێر.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: