بەغدا بەشێکی پارەی مووچەی مانگی شەشی ڕەوانە کرد

شەیری بکە لە:
دیناری عێراقی - وێنە؛ محەممەد شوانی

دیناری عێراقی - وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز 

 

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕی 421 ملیار و 760 ملیۆن دینار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی،  وەک بەشێک لە شایستەی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی شارستانی هەرێمی کوردستان. 

 

وێنە گەورەکە: نۆ ڕۆژ بەسەر مانگی حوزەیراندا تێپەڕیوە و تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراق بە تەواوەتی مووچەی ئەو مانگەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەناردووە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بڕی 421 ملیار و 760 ملیۆن دینار وەک بەشێک لە شایستەی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی شارستانیی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 04-07-2024،  بڕی 231 ملیار و 605 ملیۆن و 531 هەزار دیناری وەک تەمویلی مووچەی مانگی شەشی لەلایەن حکومەتی عێراق، خرایە سەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان.

 

گۆشەیەکی دیکە: جگە لە مووچەی مانگی حوزەیران، هێشتا وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی ئایاری پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانی خەرج نەکردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: