وەزیری دارایی: لێکتێگەیشتن و بەرەوپێشچوون بۆ چارەسەری کێشەی مووچە هەیە

شەیری بکە لە:
وەزیری دارایی: لێکتێگەیشتن و بەرەوپێشچوون بۆ چارەسەری کێشەی مووچە هەیە

دیمەنێک لە کۆبوونەوەی ئاوات شێخ جەناب و کونسوڵی چین لە هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

وەزیری دارایی ڕایدەگەیێنێ، لێکتێگەیشتن و بەرەوپێشچوون بۆ چارەسەری کێشەی مووچە هەیە و چەندجارێک وردبینی لە لیست و ناوی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان کراوە.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی دووشەممە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لیو جیون، کونسوڵی چین لە هەولێر کۆبووەوە و گفتوگۆیان لەبارەی مووچە و دۆخی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان کرد، بەتایبەت پرسی مووچەی هێزە ئەمنییەکان کە دوو مانگە لەلایەن بەغداوە پارەیان بۆ خەرج نەکراوە.

لێدوانی فەرمی: ئاوات شێخ جەناب لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاندووە: "هەرچەندە بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی نابێت هیچ کێشە و هۆکارێک ببێتە هۆی دواکەوتن و نەدانی مووچە، بەڵام بە بیانوی وردبینییەوە هەموو مانگێک کێشەیەکی نوێ بۆ مووچە دروست دەکەن، لەکاتێکدا بەپێی یاسای بودجە دەبێت سێ مانگ جارێک وردبینی لە خەرجی و داهات بکرێت".


زانیاریی زیاتر: وەزیری دارایی جەختی کردووەتەوە لەوەی هەرێمی کوردستان پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە، لەوانە گەڕانەوەی بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم، ڕادەستکردنی لیست و ناوی هێزە سەربازی و ئەمنییەکان، بەردەوامی بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و ناردنی ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان