پەرلەمانی عێراق داوای لیژنەیەکی هاوبەش بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز 


شاندی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکانی پەرلەمانی عێراق، داوا دەکات لیژنەیەک نێوان عێراق و تورکیا لەبارەی فڕۆکەخانەی سلێمانی پێکبهێنرێت.


وێنە گەورەکە: دوای ساڵێک زیاتر لە ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی، شاندێکی پەرلەمانی عێراق سەردانی فڕۆکەخانەکەی کرد.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: زوهرە بەجاری، سەرۆکی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند:" هیچ کێشەیەکی تەکنیکی، ئەمنیی و کارگێڕی لە فڕۆکەخانەی سلێمانیدا نییە، ئێمە لەگەڵ دەستەی فڕۆکەوانی و وەزارەتی دەرەوە و سەرۆکایەتیی وەزیران کاردەکەین لەپێناو ئەوەی ڕاگرتنی گەشتەکان لەسەر فڕۆکەخانەی سلێمانی هەڵبگیرێت".


زانیاریی زیاتر: لێرەشەوە داوا دەکەین لیژنەیەکی هاوبەش بۆ لێکۆڵینەوە پێکبێنرێت بۆ سەلماندنی ئەوەی فڕۆکەخانەی سلێمانی مەدەنییە و دەستێوەردانی سەربازیی تێدا ناکرێت. زوهرە بەجاری ئەوەشی گوت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سەرەتای مانگی ئایاری ساڵی ڕابردووەوە، تورکیا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕاگرتووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: