عێراق بەدەست نەخوێندەوارییەوە دەناڵێنێت

شەیری بکە لە:
عێراق بەدەست نەخوێندەوارییەوە دەناڵێنێت

سەنتەرێکی نەهێشتنی نەخوێندەواری لە عیراق. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

لە ماوەی زیاتر لە 10 ساڵدا، دوو ملیۆن کەس لە سەنتەرەکانی نەهێشتنی نەخوێندەواری تۆمار کراون و وەزارەتی پەروەردەی عێراق سەرژمێری بۆ زانینی ڕێژەی نەخوێندەواری دەکات.

 

وێنە گەورەکە: لە پاڵ قوتابخانە فەرمییەکان، ناوەندیی فێرکاری خوێندن و نووسین لە عێراقدا هەیە و ملیۆنان هاووڵاتی سوودمەندبوونە لە خزمەتگوزارییەکان، بەتایبەتی بەتەمەنەکان.



ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند: لە ماوەی 12 ساڵی ڕابردوودا، زیاتر لە دوو ملیۆن کەس لە هەڵمەتی نەهێشتنی نەخوێندەواری سوودمەندبوونە.

 

لە لایەکی دیکەوە: موئەیەد عوبێدی، گوتەبێژی دەستەی جێبەجێکاری نەهێشتنی نەخوێندەواری گوتی: پێش دەستپێکردنی وەرزی خوێندنی ساڵی 2024-2025 سەرژمێری بۆ زانینی ڕێژەی نەخوێندەواری لە عێراق دەکرێت.

 

ئەمەش بزانە: نزیکەی 65 هەزار کەس لە ناوەندەکانی نەهێشتنی نەخوێندەواری لە هەزار و 236 ناوەندی نەهێشتنی نەخوێندەواری لە عێراقدا هەن.

شەیری بکە لە: