بەرپرسانی ئیسرائیل دەچنە ڕیزی خۆپێشاندانەکانی دژ بە نەتانیاهۆ

شەیری بکە لە:
بەرپرسانی ئیسرائیل دەچنە ڕیزی خۆپێشاندانەکانی دژ بە نەتانیاهۆ

یەکێک لە خۆپێشاندانەکانی خەڵکی ئیسرائیل دژی نەتانیاهۆ؛ وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

خۆپێشاندانە هەفتانەکانی تێلئەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل لە دژی بنامین نەتانیاهۆی سەرۆکوەزیران بەردەوامن، ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئەو وڵاتەش چوونەتە ڕیزی خۆپێشاندەرانەوە. 

وێنە گەورەکە: هەریەک لە یائیر لاپید، ڕێبەری ئۆپۆزیسیۆنی ئیسرائیل و بێنی گانتز، ئەندامی دەستلەکارکێشاوەی کابینەی جەنگی ئیسرائیل بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکانی ئەم هەفتەیەدا کرد کە زیاتر لە 150 هەزار کەس لە دژی نەتانیاهۆ گردبووبوونەوە. 

زانیاریی زیاتر: خۆپێشاندەران داوای دەستلەکارکێشانەوەی نەتانیاهۆ و هەڵبژاردنی پێشوەختە و ڕێککەوتن لەگەڵ حەماس بۆ بەردانی بارمتەکان دەکەن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ناوخۆی ئیسرائیل ڕەخنەی زۆر لە نەتانیاهۆ دەگیرێت بەوەی نەیتوانیوە دوای نزیکەی نۆ مانگ هەموو بارمتە ئیسرائیلییەکان لەژێر دەستی حەماس ڕزگار بکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان