باڵیۆزی ئێران لە بەغدا: بەربژێرەکانی سەرۆککۆمار لەسەر ڕێبازی ڕەئیسی بەردەوام دەبن

شەیری بکە لە:
باڵیۆزی ئێران لە بەغدا: بەربژێرەکانی سەرۆککۆمار لەسەر ڕێبازی ڕەئیسی بەردەوام دەبن

ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری کۆچکردووی ئێران. وێنە: میدیای ئێران

ئاڤا نیوز

 

باڵیۆزی ئێران لە بەغدا ڕایگەیاند، سەرۆککۆماری نوێی وڵاتەکەی درێژە بە هەمان ئەو ڕێبازە دەدات کە ئیبراهیم ڕەئیسی لە پەیوەندییەکانی تاران لەگەڵ وڵاتان پەیڕەوی دەکرد.

 

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ هەینی 28-6-2024 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێسلامیی ئێران دەستیپێکرد و چوار بەربژێر کێبڕکێ دەکەن.

 

لێدوانی فەرمی: محەممەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا ڕایگەیاند: لەڕێگەی ئەو بەدواداچوونانەی بۆ بەرنامەی بەربژێرەکانی سەرۆککۆماری ئێران کردووەمە، جەختیان لەوە کردەووەتەوە ڕێبازەکەیان هەمان ڕێگە و ڕێباز و سیاسەتی خوالێخۆشبوو ئیبراهیم ڕەئیسی دەبێت".

 

زانیاریی زیاتر: ئەو باڵیۆزە ئەوەشی گوت، پەیوەندییەکانمان لە سەردەمی ڕەئیسیدا لەگەڵ سعودیە، میسر و ئوردن گەڕایەوە و پەیوەندییەکان بەرەو باشتریش دەچن.

شەیری بکە لە: