خراپیی دۆخی کارەبا پیشەوەرانی ناوچەی پیشەسازیی میسانی هێنایە سەر شەقام

شەیری بکە لە:
خراپیی دۆخی کارەبا پیشەوەرانی ناوچەی پیشەسازیی میسانی هێنایە سەر شەقام

دیمەنی خۆپیشاندانەکە. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

بەهۆی خراپیی دۆخی کارەبا، دەیان خاوەنکار و پیشەوەرانی ناوچەی پیشەسازیی میسان ڕژانە سەر شەقامەکان و دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.

 

وێنە گەورەکە: سەرەڕای بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ سەروو 50 پلەی سیلیزی، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی لە بەشێک لە شارەکانی عێراق 10 بۆ 11 کاتژمێر دابەزیوە.

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرامبەر نەبوونی کارەبا، بە دەیان خۆپیشاندەر لە خاوەنکار و پیشەوەرانی ناوچەی پیشەسازی لە پارێزگای میسان ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و دەستیان بە سووتاندنی تایەی ئۆتۆمبێل کردووە.

 

ئەمەش بزانە: ماوەی چەند ڕۆژێکە بەهۆی خراپیی دۆخی کارەبا و پچڕانی بەردەوامیی کارەبا، خۆپیشاندان لە چەند شارێکی عێراق بەردەوامە و خۆپیشاندەران دەستیان کردووە بە مانگرتن و داخستنی ڕێگە سەرەکییەکان.

شەیری بکە لە: