بەنداوێکی گەورە لە ئاکرێ دروست دەکرێت

شەیری بکە لە:
بەنداوێکی گەورە لە ئاکرێ دروست دەکرێت

شاری ئاکرێ. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

بەڕێوەبەری ئاودێری ئاکرێ ڕایگەیاند، ئەمساڵ لە سنووری قەزای ئاکرێ بەنداوێکی گەورە دروست دەکرێت.

 

بۆچی گرنگە: ئەو بەنداوە تەنیا بۆ کشتوکاڵ سوودی نابێت، بەڵکو بۆ کەرتی گەشتوگوزار و زیادبوونی ڕێژەی ئاوی ژێرزەویش سوودی دەبێت.

 

لێدوانی فەرمی: ئەندازیار ڕەمەزان شەریف، بەڕێوەبەری ئاودێریی ئاکرێ بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "بەنداوەکە لە سنووری ئاکرێ لە باکورمان دروست دەکرێت، ھەموو ڕێکارەکانی تەواوبوونە و بڕیارە بدرێتە کۆمپانیایەکی بیانی، چاوەڕێ دەکرێت پڕۆژەکە ئەمساڵ جێبەجێ بکرێت".

 

ئەوەی پێوستە بیزانیت: تێچووی بەنداوەکە 330 ملیۆن دۆلارە، بەنداوەکە دەتوانێت 24 مێگاوات کارەبا بەرهەم بهێنێت و بەرزیەکەشی 112 مەتر دەبێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان