خه‌میس خه‌نجه‌ر ستایشی ڕۆڵى سەرۆک بارزانی ده‌كات

شەیری بکە لە:
خه‌میس خه‌نجه‌ر ستایشی ڕۆڵى سەرۆک بارزانی ده‌كات

خه‌میس خه‌نجه‌ر، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی سیاده‌. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی سیاده‌، ستایشی ڕۆڵى سەرۆک بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی دەکات بۆ هەوڵەکانیان لەبارەی چارەسەرکردنی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق. 

لێدوانی فەرمی: خه‌میس خه‌نجه‌ر، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی سیاده‌ ڕایگەیاند: هێشتا ناکۆکی لە نێوان لایه‌نه‌ سوننەکان هەیە و نه‌گه‌یشتوونەتە ئه‌نجامی كۆتایی لەبارەی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ په‌رله‌مانی عێراق، به‌ڵام لە ڕۆژانی ئایندەدا کێشه‌كه‌ چارەسەر دەبێت. 

 

ئه‌وه‌ی ئێستا ڕووده‌دات: لایه‌نه‌ سوننەکان  بۆ وەرگرتنی پۆستەکە به‌سه‌ر دوو جه‌مسه‌ردا دابه‌ش بوون. سیادە، عەزم و حەسم بەربژێرێكی هاوبه‌شیان هه‌یه‌، له‌به‌رامبه‌ردا پارتی تەقەدووم به ‌سه‌رۆكایه‌تیی محەممەد حەلبووسی ئه‌و پۆسته‌ به‌ پشکی خۆی دەزانێ و سازشی لەسەر ناکات.

 

باکگراوند: لە کۆتایی ساڵی ڕابردووەوە دادگەی فیدراڵی حەلبووسی لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان دوورخستەوە، تاوەکو ئێستاش لایەنە سوننەکان نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ، له‌كاتیكدا پۆستەکە پشكی سوننه‌یه‌.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ