بزووتنەوەی ئیسلامی: باوەڕمان بە هاوپەیمانی لەگەڵ حزبە ئیسلامییەکان نەماوە

شەیری بکە لە:
بزووتنەوەی ئیسلامی: باوەڕمان بە هاوپەیمانی لەگەڵ حزبە ئیسلامییەکان نەماوە

لۆگۆی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان

ئاڤا نیوز 


ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی ڕایگەیاند، باوەڕیان بە هاوپەیمانێتی لەگەڵ حزبە ئیسلامییەکان نەماوە.


وێنە گەورەکە:بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەمساڵ ئەنجامبدرێت، مانگی 10 بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێشنیاز کراوە و ئەم هەفتەیەش وادەکە یەکلایی دەکرێتەوە.


لێدوانی فەرمی: شێخ حەسەن ئەمین بەرزنجی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان، بە ئاڤا نیوزی گوت: ئێمەش و بزووتنەوەکەی دیکەش بە دوو لیستی جیا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەشدار دەبین.


زانیاریی زیاتر:"ئەزموونێکی تاڵمان لە هاوپەیمانێتی حزبە لەگەڵ ئیسلامییەکان هەیە، پێشتر لەگەڵ یەکگرتوو هاوپەیمان بووین و بە دەنگی ئێمە چوونە پەرلەمان، کە بوون بە ئۆپۆزسیۆن و لە پەرلەمانیش دەرچوون پێیان نەگوتین، بۆیە لەگەڵ هاوپەیمانێتی حزبە ئیسلامییەکان نین".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: