لە ئیدارەی ڕاپەڕین گەنجێک بە دامەزراندنی کارگەیەکی ڕیسایکلین دەیان هەلی کار دەڕەخسێنێت
- ژینگە
- 4 شوبات

کارگەی ڕیسایکلین لە چوارقوڕنە - وێنە: ئاڤا
ئاڤا دیجیتاڵ
گەنجێکی خەڵکی چوارقوڕنە کارگەیەکی ڕیسایکلینی "نایلۆن، پلاستیک، کارتۆن و ئاسن"ـی داناوە و لە ناوچەکەدا دەیان هەلی کاری بۆ هاونیشتمانیان ڕەخساندووە، وەک خۆی دەڵێت، سەرەڕای دابینکردنی بژێویی چەندین کەس، ژینگەش لە پاشماوەکان پاک دەکەنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی حەوت ساڵ زیاترە گەنجێکی شارۆچکەی چوارقوڕنە "عەبدوڵڵا حەوێز" کارگەیەکی ڕیسایکلینی "نایلۆن، پلاستیک، کارتۆن و ئاسن"ـی بەناوی باوکییەوە لە ڕێگەی سەرەکیی نێوان چوارقوڕنە - حاجیاوا داناوە و 15 بۆ 20 کرێکار لەخۆدەگرێت.
بۆچی گرنگە: دانانی کارگەی ڕیسایکلین لە هەرێمی کوردستان گرنگییەکی زۆری هەیە، بەتایبەت لەڕووی پاککردنەوەی ژینگە لە پاشماوەکان و دووبارە بەکارهێنانەوەی شتومەکە بەکارهێنراوەکان.
لێدوانی فەرمی: عەبدوڵڵا حەوێز، گەنجێکی کاسبکاری دەڤەری ڕاپەڕینە بۆ ئاڤا نیوز گوتی: توانیومانە کارگەیەکی ڕیسایکلینی "نایلۆن، پلاستیک، کارتۆن و ئاسن" دابمەزرێنین لەپێناو بژێویی ژیانی خۆم و دەیان کارمەندی دیکە، بەڵام لەپاڵ ئەوەشدا کار دەکەین بۆ خاوێنکردنەوەی ژینگەی دەوروبەرمان لەو پاشماوانە دەتوانرێن دووبارە بەکاربهێنرێنەوە.
زانیاریی زیاتر: ڕووبەری کارگەکە زیاتر لە 10 دۆنمە و سێ ئامێری گەورەی ڕیسایکلین بە بەردەوامی کاردەکەن و ڕۆژانە زیاتر لە سێ تۆن شتومەک ڕیسایکل دەکرێنەوە.
ئەوەی پێویستە بزانرێت: خاوێنکردنەوەی ژینگەی دەڤەری ڕاپەڕین لە سێ تۆن پاشماوە و دابینکردنی دەیان هەلیکار بۆ گەنجانی دەڤەرەکە "کارێکی گرنگە" هەبوونی ئەم جۆرە کارگانەش لە هەرێمی کوردستان کاریگەرییان دەبێت بۆ پاکڕاگرتنی ژینگە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ڕێكارەكانی پێدانی زەوی بە 55 هەزار فەرمانبەری دیكە دەستپێدەكات
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتە ئەبوزەبی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە مەرحەباکەی شەهرامەوە تا هەژەندەکەی هەژان
3 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکی مەسک: کوڕەکەم شەرمنە بۆ سیاسەت دەست نادات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
خاوەن پێداویستییەکی تایبەت کتێب خوێندنەوە دەکاتە چارەسەر
5 نیسان
کەشناسی لەبارەی بارانبارینەوە ئاگادارینامەیەک بڵاودەکاتەوە
5 نیسان
چوار گەشتیار لە بۆشایی ئاسمان گەڕانەوە
4 نیسان
- ژینگە
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: چوار شەپۆلی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات
- ژینگە
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئومێد خۆشناو: بەم نزیکانە پۆندی زەرواو تەواو دەبێت
- ژینگە
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج کەس بەهۆی تەرزە بارینەوە بریندار دەبن