پارێزگاری هەولێر: ئاڤا کەرنەڤاڵێکی گەورەی وەرزشی لە ئیسکان سازدا

شەیری بکە لە:
پارێزگاری هەولێر: ئاڤا کەرنەڤاڵێکی گەورەی وەرزشی لە ئیسکان سازدا

دیمەنێکی کەرنەڤاڵەکەی ئاڤا- ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


هەزاران کەس لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، لە کەشێکی ئارامدا لە چوارچێوەی کەرنەڤاڵەکەی ئاڤا، لە شەقامی ئیسکان بینەری یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ بوون.


وێنە گەورەکە: هەزاران کەس بە درێژایی شەقامی ئیسکان بەدیار شاشەکانی ئاڤاوە وەستابوون بۆ سەیرکردنی یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ لە نێوان ڕیال مەدرید و برووسیا دۆرتمۆند، شادی و ئاهەنگگێڕان ئاوێزان بوون، تا بەرەبەیان بەردەوام بوو.


لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت:"هەزاران گەنج و لاو لە پارێزگاکانی سلێمانی، دهۆک و شار و شارۆچکەکانی سەر بە ئیدارە سەربەخۆکان میوانی هەولێر و ئاڤا سپۆرت بوون و زۆرینەیان یەکەمجاریان بوو پایتەختی هەرێمی کوردستان ببینن، لە کەرنەڤاڵێکی گەورەی ئاڤا بەشداربوون".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: کاتژمێر 10:00ـی شەوی شەممە 01-06-2024 یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەنێوان هەردوو یانەی ڕیال مەدرید و برووسیا دۆرتمۆند بەڕێوەچوو، ڕیاڵ مەدرید بە دوو گۆڵی دانی کارڤاخاڵ و ڤینیسیۆس جۆنیۆر یارییەکەی بردەوە و بۆ جاری 15 یەم لە مێژوودا نازناوەکەی بەدەستهێنا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: