ریاڵ و ئاڤا بردیانەوە

شەیری بکە لە:
ریاڵ و ئاڤا بردیانەوە

ئاڤا نیوز

ئەمشەو شەقامی ئیسکانی هەولێر شەوێکی بێوێنەی وەرزشی بەڕێكرد، هەوادارانی وەرزش بۆ بینینی یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا  لە هەموو شارەکانی کوردستانەوە لەوێ کۆبوونەوە.


چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 10:00ـی شەوی شەممە 01-06-2024 یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەنێوان هەردوو یانەی ڕیال مەدرید و بڕووسیا دۆرتمۆند بەڕێوەچوو.


وێنە گەورەكە: بۆ یەکەمجار ئاڤا سپۆرت کەرنەڤاڵێکی جەماوەریی وەرزشی لە کەشێکی دۆستانەدا لە شەقامی ئیسکان بە ئامادەبوونی گەنجانی هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستان ڕێکخست، هەمووان لە سێ شاشەی گەورەوە سەیری یارییەکەیان كرد و چێنەر عەبدولقادر، ئەستێرەی دیاری وەرزشیی کوردستان و ئاڤا میدیا لە ستەیجی ئیسکانەوە شرۆڤەی یارییەکەی كرد. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیاتر لە هەزار گەنج لە پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک و شار و شارۆچکەکانی سەر بە ئیدارە سەربەخۆکان میوانی هەولێر و ئاڤا سپۆرت بوون.


ئەمەش بزانە: ڕێوشوێنی تووندی ئەمنی بۆ سەقامگیریی کەشی کەرنەڤاڵەکە گیرایەبەر و هیچ ڕووداوێكی نەخوازراو ڕووینەدا.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: