جێگری سەرۆکی یانەی نەورۆز: ئەم کارەی ئاڤا داهێنانێکی بێ وێنەیە

شەیری بکە لە:
جێگری سەرۆکی یانەی نەورۆز: ئەم کارەی ئاڤا داهێنانێکی بێ وێنەیە

هادی کەریم، جێگری سەرۆکی یانەی نەورۆز

ئاڤا نیوز


جێگری سەرۆکی یانەی نەورۆز دەڵێت "کەرنەڤاڵەکەی ئاڤا دەستپێشخەرییەکی گرنگە و "کۆکردنەوەی گەنجانی کوردستان لە ژێر چەتری وەرزش جێگەی دەستخۆشییە".


وێنە گەورەکە: بۆ یەکەمینجار ئاڤا سپۆڕت لە کوردستان کەرنەڤاڵێکی وەرزشی لە شەقامی ئیسکان سازدەدات، ئەمسەر تا ئەوسەری شەقامەکە پڕ دەبێت لە برادەرانی چێنەر.


لێدوانی فەرمی: هادی کەریم، جێگری سەرۆکی یانەی نەورۆز بە ئاڤا نیوزی گوت:"کۆکردنەوەی گەنجانی کوردستان لە ژێر چەتری وەرزش کارێکی پیرۆزە و بەڕاستی ئەم کارەی ئاڤا هەنگاوێکی بێوێنەیە".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمشەو کاتژمێر 10:00 بە کاتی هەولێر یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەڕێوە دەچێت، یانەکانی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی و بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی لەپێناو بەنرخترین نازناوی ئەوروپا یاری دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: