گوهدار شێخۆ: هەنگاوەکەی ئاڤا زۆر گرنگە

شەیری بکە لە:
گوهدار شێخۆ: هەنگاوەکەی ئاڤا زۆر گرنگە

گوهدار شێخۆ

ئاڤا نیوز


سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەڵێت "هەنگاوەکەی ئاڤا زۆر گرنگە و پشتگیریان دەکەین".


وێنە گەورەکە: ئەمشەو یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەنێوان هەردوو یانەی ڕیال مەدرید و بڕووسیا دۆرتمۆند بەڕێوەدەچێت، بۆ یەکەمجار ئاڤا سپۆرت کەرنەڤاڵێکی جەماوەریی وەرزشی لە کەشێکی دۆستانەدا لە شەقامی ئیسکان بە ئامادەبوونی گەنجانی هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستان ڕێکخستووە.


لێدوانی فەرمی: گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەو هەنگاوەی ئاڤا میدیا ڕۆحییەتەکی وەرزشی پیشانمان دەدات کە گەنجانی کوردستان هەیانە و زاخۆش یەکێکە لەو شارە دیارانەی ئەو حەز و ڕۆحییەتەیان هەیە.


زانیاریی زیاتر: کۆکردنەوەی ئەو گەنجانە لە هەموو شارەکانەوە لە یەک شوێن کارێکی پیرۆزە بۆ هەر کارێکی لەو شێوەیەش ئێمە پشتگیرییان دەکەین، ئێمە چاوەڕوانین کەرنەڤاڵێکی جوان بەڕێوەبچێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: