کۆشکی سپی: ئەوەی لە غەززە ڕوودەدات جینۆساید نییە

شەیری بکە لە:
کۆشکی سپی: ئەوەی لە غەززە ڕوودەدات جینۆساید نییە

وێنەی چەند ژنێکی غەززەیی کە منداڵێکیان بەهۆی بۆردوومانی ئیسرائیل گیانی لەدەست داوە وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئیدارەی بایدن بڕوای وایە ئەوەی لە غەززە ڕوودەدات جینۆساید نییە و بە تووندی دژی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئیسرائیلن بۆ سەر ڕەفەح. 


بۆچی گرنگە: لە حەوت مانگی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس، زیاتر لە 35هەزار کەس لە غەززە کوژراون. ئیدارەی بایدن لە ئاستی ناوخۆیی و جیهانی، ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی گەورە بووەتەوە لەسەر پشتیوانیکردنی ئیسرائیل و بەشێک لە ڕەخنەگران و خەڵکی ئەمریکا، کوشتنی خەڵکی بێتاوان لە غەززە بە جینۆساید دادەنێن. 


لێدوانی فەرمی: "ئێمە پێمانوایە ئیسرائیل دەتوانێت کاری زیاتر بۆ سەلامەتی خەڵکی سڤیل بکات و لەو بڕوایەدا نین ئەوەی لە غەززە ڕوودەدات جینۆساید بێت"، جەیک سۆڵیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وای گوت.

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: سۆڵیڤان دەڵێت، کۆشکی سپی لە هەوڵێکی جددیە بۆ بەجێگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە و بە هەموو شێوەیەک دژی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئیسرائیلن بۆ سەر ڕەفەح لە باشووری فەڵەستین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: