وێنە- دوووەم ڕۆژی پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ كتێب
ئاڤا نیوز
ڕۆژی چوارشەممە 17/4/2024، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، خولی 16یەمینی پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب کرایەوە و بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 16 ساڵە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب لەلایەن دەزگای مەداوە بەڕێوە دەچێت، بە ئامادەبوون و چاودێریی سەرۆک بارزانی، ئەو پێشانگەیە لە بواری فەرهەنگیی بووەتە چالاکییەکی گەورەی ساڵ.
زانیاریی زیاتر: لەم پێشانگەیەدا کە هەموو ساڵێک لە مانگی نیساندا بەڕێوەدەچێت، چەندان کەسایەتیی سیاسی و رۆشنبیری کورد و بیانی بەشداری دەکەن، هاوکات چەندان کۆڕ و سیمیناری رۆشنبیریی تێدا دەکرێت، سەدان هەزار خوێنەریش لە سەرانسەری کوردستانەوە رووی تێدەکەن.
ئەمەش بزانە: لە پێشانگەکەدا زیاتر لە 300 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی کوردستان و عێراق و وڵاتە عەرەبییەکان و وڵاتە بیانییەکان بەشدارن، یەک ملیۆن و 500 هەزار کتێب لە بوارە جیاوازەکانی زانست و ئەدەب و هونەر لە پێشانگەکە نمایشکراون و %50 داشکاندنیان بۆ کراوە.