دەیڤد بەرگەر: سوودانییەكان لە عێراقییەكان زیاتر هەژماری بانكییان هەیە

شەیری بکە لە:
دەیڤد بەرگەر: سوودانییەكان لە عێراقییەكان زیاتر هەژماری بانكییان هەیە

دەیڤد بەرگەر، كاربەڕێكەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق

ئاڤا نیوز


دەیڤد بەرگەر، كاربەرٍێكەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق  ڕایگەیاند "لە هەژماری بانكییدا سوودانییەكان لە پێش عێراقییەكانەوەن".


لێدوانی فەرمی: دەیڤد بەرگەر، كاربەڕێكەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق لە پانێڵێكدا لە دیداری سلێمانی ڕایگەیاند: نەوت لە عێراق كۆتایی دێت بەڵام غاز كۆتایی نایەت، سامانە سرووشتییەكان لە عێراقدا زۆرن،  دەكرێت عێراق ببێتە دووەمین گەورەترین هەناردەكاری غاز، بەكارهێنانی غاز گرنگە بۆ چارەسەری كێشەی كارەبا لە عێراقدا، سەربەخۆیی وزە لەعێراق زۆر گرنگە.


لە لایەكی دیكەوە: ئەوەندە كەموكوڕی بانكی لە عێراق هەیە باوەڕپێنەكراوە، لە %20 ی عێراقییەكان هەژماری بانكییان هەیە لەكاتێكدا ڕێژەكە لە سوودان بەراورد بە عێراق زۆر بەرزترە، بەڵام حكومەتی عێراق كار لەسەر بەئەلیكترۆنی كردنی پارە دەكات.


گۆشەیەكی دیكە: سەبارەت بە كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، دەڤید بەرگەر گوتی:  لە واشنتن، بایدن و سوودانی باسی گرژی ئاڵۆزییەکانی بەغدا و هەرێمی کوردستانیان كرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان