سێ وڵات لە دژی ئێران بڕیار دەدەن

شەیری بکە لە:
سێ وڵات لە دژی ئێران بڕیار دەدەن

ژمارەیەک سەربازی ئێران. وێنە: میدیا ئێرانییەکان

ئاڤا نیوز


هەریەک لە سەرۆکی ئیسرائیل و وەزیرانی دەرەوەی بەریتانیا و ئەڵمانیا لەسەر ئەوە کۆکن کە ئێران هەوڵی تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە دەدات و هەوڵی وەستاندنی دەدەن.

 

چیرۆکی سەرەکی: ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل لە قودس لەگەڵ دەیڤید کامیرۆن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و ئانالینا بایربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا گفتوگۆیان لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی وەڵامدانەوەی ئیسرائیل بۆ ئێران کرد.

 

لێدوانی فەرمی: ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل گوتی: "ئێران هەوڵی تێکدانی سەقامگیریی تەواوی ناوچەکە دەدات و پێویستە هەموو جیهان بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە هەنگاو بنێن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسییە".

 

زانیاریی زیاتر: هەر سێ وڵات داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە، ڕووبەڕووی ئەو مەترسییە ببنەوە کە ئێران دوای هێرشەکە بۆ سەر ئیسرائیل لە ناوچەکە دروستی کردووە. 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ