ئێران دەست بەسەر کەشتی ملیاردێرێکی ئیسرائیلدا دەگرێت

شەیری بکە لە:
ئێران دەست بەسەر کەشتی ملیاردێرێکی ئیسرائیلدا دەگرێت

وێنەی كەشتییەكە- میدیای عەرەبی

ئاڤا نیوز


دەسەڵاتی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا ڕایگەیاند، لە باکووری ڕۆژهەڵاتی دەریای فوجەیرە له ئیمارات، هێزەکانی ئێران دەستیان بەسەر کەشتییەکی بازرگانیی پورتوگالییدا گرتووە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەسەڵاتی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا ڕایگەیاند: هێزەکانی ئێران دەستیان بەسەر "کەشتیی پورتوگالی MCS ARIES" لە گەرووی هورمزدا لە دووری 50 میل لە باکووری ڕۆژهەڵاتی دەریای فوجەیرەدا گرتووە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو کەشتییە بە ئاڵای پورتوگالەوە کە لە گەرووی هورمز هێرشی کراوەتە سەر، لەلایەن کۆمپانیای زۆدیاک ماریتایمەوە بەڕێوەدەبرا کە خاوەنەکەی ئیال ئۆفەرە و ملیاردێری ئیسرائیلییە ؛ بەگوێرەی میدیاکانی ئێران ئێستا کەشتییەکە بۆ ئاوەکانی ئێران دەگوازرێتەوە.


وێنە گەورەكە: ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان ئێران و ڕۆژئاوا پەرەی سەندووە، بەتایبەت دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کۆنسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق و هەڕەشەی تاران بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکە.


ئەوەش بزانە: ئەو کەشتییە پورتوگالییە 20 کارمەندی فلیپینی و کۆنتێنەری بازرگانی هەڵگرتبوو، کە بڕیارە بەرەو هیندستان بچێت؛ بەڵام هێزەکانی ئێران دەستیان بەسەردا گرتووە.


ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئەم هێرشانە کۆمپانیا بازرگانییەکانی ناچار کردووە، ڕێگایەکی درێژتر و گرانتر لە دەوورووبەری ئەفریقا بەکاربهێنن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: