ئامرازێکی نوێ بۆ تەعریب کردنی کەرکووک پەیڕەو دەکرێت

شەیری بکە لە:
ئامرازێکی نوێ بۆ تەعریب کردنی کەرکووک پەیڕەو دەکرێت

دیمەنێكی كەركووک- ویكیی پیدیا

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، ئامڕازی نوێ بۆ تەعریبکردنی کەرکووک بەکاردەهێنرێت؛ بەشێوەیەک عەرەبەکان لە ناوچە زێدەڕۆکان نیشتەجێ دەکرێن و کاریان پێ دەدرێت.


لێدوانی فەرمی: فەهمی بوورهان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بۆ ئاڤا نیوز گوتی: ئێستا ئامڕازی نوێی تەعریب لە کەرکووک پەیڕەو دەکرێت، بەشێوەیەکی نهێنی و بێ ئەوەی هیچ لایەنێک ئاگاداربێت عەرەب لە شارەکانی عێراق دەهێنرێنە کەرکووک و نیشتەجێ دەکرێن.


زانیاریی زیاتر: عەرەبەکان لە شارەکانی دیکەی وەک "نەجەف، کەربەلا، دیالە، واست.. هتد" دێنە کەرکووک و بێ مۆڵەت لە ناوچە زیادەڕۆکان نیشتەجێ دەکرێن.


گۆشەیەکی دیکە: ڕێگریکردن لە کشتوکاڵکردنی جووتیارانی کورد لە گوندەکانی کەرکووک و دەوروبەری و سوتاندنی کێڵگەکانیان و هەڕەشەی بەردەوام، باری ژیانی خەڵکەکەی ناجێگیرکردووە؛ بۆیە پێویستە لایەنە کوردییەکان هەوڵبدەن ڕووبەڕووی ئەم دۆخە ببنەوە، چونکە کەرکووک هێواش هێواش کوردی لێ نامێنێت. فەهمی بوورهان وای گوت.


وێنە گەورەکە: لە ساڵی 2017ـەوە زیاتر لە 92 هەزار عەرەب هاتوونەتە کەرکووک و لەوێ نیشتەجێن، خەڵکی نیشتەجێی کەرکووک لە 10% کەمتر کاریان پێدەدرێت و لە فەرمانگەکان دادەمەزرێن، ئەمەش کۆچی خەڵکی ڕەسەنی کەرکووکی بۆ شارەکانی دیکە لێکەوتووەتەوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان