خەڵکی ئەم 10 شارە زیرەکترینی جیهانن

شەیری بکە لە:
دیمەنی شاری لەندەن - Verdict Magazine

دیمەنی شاری لەندەن - Verdict Magazine

ئاڤا نیوز

 

ساڵانە لەلایەن ئیندێکسێکی تایبەت بە دەستنیشانکردنی زیرەکترین خەڵکی شار لە جیهاندا، ژیرترین و زیرەکترین مرۆڤی شارەکانی جیهان دەستنیشان دەکرێن. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە پلەی 10 زیرەکترین شارەکانی جیهاندا کە تاڕادەیەکی زۆر وڵاتە ئەوروپییەکان زاڵبوون، شاری زیوریخی سویسریی پلەی یەکەمی پاراستووە، کە لە ساڵی 2019ـەوە بەدەستی هێناوە.

 

زانیاری زیاتر: ئۆسلۆ لە نەرویج پلەی دووەمی بەدەستهێنا و کانبێرای پایتەختی ئوسترالیاش پلەی سێیەمی پاراستووە؛ دوا بەدوای ئەوان شارەکانی "جنێف، سەنگافورە، کۆپنهاگن، لۆزان، لەندەن و هێلسنکی لە ڕیزبەندی 10 باشترینەکاندابوون.

 

ئەمەش بزانە: بۆیەکەمجار شاری ئەبوزەبی دێتە ڕیزبەندی 10 باشترینەکان لەڕیزبەندییەکەدا، بەڵام هەرگیز شارەکانی عێراق نەچوونە نێو ئەم ڕیزبەندییەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: لەکۆی 141 شار کە لە ڕیزبەندییەکەدا ئاماژەیان پێکراوە؛ خەڵکی شاری سەنعا لە یەمەن وەک ناژیرترین دیاریکراوە لە پلەی 141ـەمینە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان