نەزاهە داوای زانیاری لەبارەی 30 ملیاردێر لە وەزیرێکی پێشووی عێراق دەکات

شەیری بکە لە:
نەزاهە داوای زانیاری لەبارەی 30 ملیاردێر لە وەزیرێکی پێشووی عێراق دەکات

لۆگۆی دەستەی نەزاهەی عێراق

ئاڤا نیوز

 

دەستەی نەزاهەی عێراق داوا لە وەزیری پێشووی دارایی عێراق دەکات لە بارەگاکەیان ئامادەبێت بۆ پێدانی زانیاری لەسەر سەروەت و سامانی 30 ملیاردێری عێراق.

 

لێدوانی فەرمی: عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی، وەزیری پێشووی دارایی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: "زیاتر لە 30 کەسایەتیی سیاسی سامانەکەیان ملیارێک دۆلاری تێپەڕاندووە، سەرچاوەی دەوڵەمەندبوونیشیان دەوڵەتە، بەشێکی داهاتی دەوڵەت دەدزرێت".

 

زانیاریی زیاتر: دەستەکە داوای لە وەزیری پێشووی دارایی عێراق کردووە، ناوی کەسەکان، پۆستەکانیان و شوێنی پارەکانیان پێبدات، یان خانووبەرە یان هەر زانیارییەک هەیبێت لەسەر ئەو کەسانە پێشکەشیان بکات.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ