گرووپە چەکدارەکانی موقاوەمە: فڕۆکەخانەیەکی ئیسرائیلیمان بۆردوومان کرد

شەیری بکە لە:
گرووپە چەکدارەکانی موقاوەمە: فڕۆکەخانەیەکی ئیسرائیلیمان بۆردوومان کرد

فڕۆکەخانەی حەیفا. وێنە: میدیا ئیسپانییەکان

ئاڤا نیوز

 

گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە عێراق کە ناوی خۆیان ناوە موقاوەمە، بانگەشەی ئەوە دەکەن فڕۆکەخانەی حەیفایان لە ئیسرائیل بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومان کردووە. 

 

لێدوانی فەرمی: فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: "گومانی هەیە ئەوەی گرووپە چەکدارەکان دەیڵێن لەبارەی بۆردوومانکردنی ناوچەکانی نێو ئیسرائیل ڕاست بێت".

 

زانیاریی زیاتر: هێرشەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بووە و ڕایانگەیاندووە، بەردەوام دەبن لە هێرشکردنە سەر ئامانجەکانی ئیسرائیل.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان