لە بەغدا قۆناغێكی دیکەی گفتوگۆكانی نێوان عێراق و ئەمریكا بەڕێوەدەچێت

شەیری بکە لە:
ژمارەیەک تانکی سەربازیی ئەمریکی لە عێراق - وێنە: AFP

ژمارەیەک تانکی سەربازیی ئەمریکی لە عێراق - وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

 

هەفتەی داهاتوو لە بەغدا قۆناغێكی دیکەی گفتوگۆكانی عێراق و ئەمریكا تایبەت بە پرسی كۆتاییهێنان بە ئەركی هێزەكانی هاوپەیمانان لەعێراق بەڕێوەدەچێت.

 

وێنە گەورەكە: بەشێكی زۆر لە هێزە سیاسییەكانی عێراق بەتایبەت شیعەكان داوای كردنەدەرەوەی هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان لە خاكی عێراق دەكەن.

 

لێدوانی فەرمی: قۆناغی چوارەمی گفتوگۆكانی عێراق و ئەمریكا زۆر جیاواز نابێت لە قۆناغەكانی دیکە و کار بۆ پێداچوونەوە بە نەخشەی هەڕەشە تیرۆرستییەکان دەکرێت، لەگەڵ پێداویستی سوپای عێراق و چاودێری و شیکاری زانیاری و دۆخی سنوورەکان لەگەڵ سووریا، ئەمەش بەپێی لێدوانی لێپرسراوێكی سەربازیی باڵای عێراق.

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: پێشتر ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سەبارەت بە پرسی كشانەوەی هێزەكانیان لە عێراق ڕایگەیاندبوو، وڵاتەكەی پابەند دەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی پاشماوەكانی تیرۆر لە عێراق و لە هەمانكاتیشدا هەماهەنگیان لەگەڵ حكومەتی عیراق بەهێزتر دەكەن. 

 

هەنگاوی داهاتوو: بڕیارە ناوەڕاستی ئەم مانگە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق سەردانی ئەمریكا بكات و لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆک و لێپرسراوانی ئەو وڵاتە ژمارەیەک دیدار و كۆبوونەوە سەبارەت ڕێككەوتنی ستراتیژیی نێوان هەردوو وڵات بکات. 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ