ڕەوتی سەدر ڕەتی دەکاتەوە داوای هەڵبژاردنی پێشوەختی کردبێت

شەیری بکە لە:
ڕەوتی سەدر ڕەتی دەکاتەوە داوای هەڵبژاردنی پێشوەختی کردبێت

کۆبوونەوەیەکی نووری مالیکی، هادی عامری و موقتەدا سەدر، سەرچاوە: ئەرشیف

ئاڤا نیوز

سەرکردەیەکی ڕەوتی سەدر ڕەتی دەکاتەوە لەگەڵ نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە پەیوەندیدا بن بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی بابەتی هەڵبژاردنی پێشوەخت.


لێدوانی فەرمی: ئەو سەرکردەیەی ڕەوتی سەدر کە ناوی نەهێنراوە بە ڕۆژنامەی مەدای ڕاگەیاندووە، ڕەوتەکەیان داوای هەڵبژاردنی پێشوەختی نەکردووە لەبەرئەوەی کات کەمە، بڕیاری بەشداریکردنیش لە هەڵبژاردنی داهاتوو بۆ موقتەدا سەدر جێهێڵراوە .


ئەوەی پێویستە بیزانیت: چەند ڕۆژێک پێش ئێستا نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند،  زانیاری هەیە ڕەوتی سەدر نیازی هەیە بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتوو بکات. زانیاری ئەوەش بڵاوبوویەوە، لێکتێگەیشتن لە نێوان مالیکی و سەدر هەیە بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ