عێراق ئەمساڵ هەزار قوتابخانەی نوێ دروست دەکات

شەیری بکە لە:
عێراق ئەمساڵ هەزار قوتابخانەی نوێ دروست دەکات

محەممەد شیاع سوودانی لە کاتی کردنەوەی یەکێک لە قوتابخانەکان، سەرچاوە: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق

ئاڤا نیوز

حکومەتی عێراق بەنیازە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ هەزار قوتابخانەی نوێ دروست بکات.


لێدوانی فەرمی: حەیدەر مەجید، گوتەبێژی ڕاگەیاندنی حکومەتی عێراق دەڵێت، ساڵی 2024 وەکو قۆناغی یەکەم بینای هەزار قوتابخانەی نوێ دروست دەکرێن لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ چین.

زانیاریی زیاتر: تاوەکو ئێستا پێنخ قوتابخانە کراونەتەوە، یەکەمیان لە شاری ناسریە بوو، دوانیشیان لە بەسرە، دوانی تریش لە میسان بوون، لە کۆتایی مانگی داهاتووشدا 120 قوتابخانەی دیکە ئامادە دەبن بۆ کردنەوە.

باکگراوند: ڕێککەوتنی چین و عێراق لە ساڵی 2020 لەبارەی چەندین بواری جیاواز واژۆکراوە، یەکێک لە بوارەکان گرنگەکانیش پەرەپێدانە بە کەرتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان