بایدن یاسای پاراستنی جۆری ئاژەڵی کارا دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
هەڵۆیەکی سەر ڕووت  لەسەر دارێکەوە - وێنە: ڕۆیتەرز

هەڵۆیەکی سەر ڕووت لەسەر دارێکەوە - وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 

ئیدارەی بایدن بڕیاری دا بە کاراکردنەوەی بەشێک لە یاسای پاراستنی جۆری ئاژەڵی و ڕووەکی کە مەترسیی لەناوچوونیان لە سەرە. پێشتر ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ یاساکەی ڕاگرتبوو و دەسەڵاتی زیاتری دابووە حکومەتی فیدراڵی بۆ بڕیاردان لەسەر ئەوەی کە چ ڕووەک یان ئاژەڵێک هەڕەشەی لەناوچوونی لەسەرە. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی کاراکردنەوەی یاساکە بڕیاردان لەسەر دۆخی جۆری ئاژەڵان و ڕووەکەکان بە بەڵگەی زانستی پشتئەستوور دەبێت. 

 

زانیاریی زیاتر: نزیکەی یەک ملیۆن جۆری ئاژەڵی و ڕووەکی لە لێواری لەناوچوونی یەکجاریدان و پێویستییان بە پارێزگاریکردن هەیە. 

 

باکگراوند: ساڵی 1973 ڕیچارد نیکسۆن یاساکەی دەرکردووە و ڕۆڵێکی گەورەی لە پاراستنی چەندین جۆری ئاژەڵی و ڕووەکی بینیوە؛ لەوانەشە "هەڵۆی کەچەڵی ئەمریکی" لە کالیفۆرنیا کە لە بەردەم مەترسیی لەناوچووندا بوون.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان