شیعەکانی عێراق یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاری دەکەن

شەیری بکە لە:
شیعەکانی عێراق یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاری دەکەن

گرافیک: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

نووسینگەی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق پێشبینی دەکات ڕۆژی دەی مانگی داهاتوو، یەکەم رۆژی جەژنی ڕەمەزان بێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق ڕایگەیاند: "پێشبینی دەکەین رۆژی چوارشەممە کە دەکاتە دەی نیسان، یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان بێت".

 

لەلایەکی دیکەوە: سەنتەری نێودەوڵەتیی فەلەکناسی ڕایگەیاند، "یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لە زۆرینەی وڵاتانی جیهان، ڕۆژی چوارشەممە دەی نیسان دەبێت، بەڵام لە هیندستان و بەنگلادیش ڕۆژی پێنجشەممە 11ـی نیسان دەبێت".

 

هۆکارە زانراوەکان: لەبەر ئەوەی ڕۆژی دووشەممە هەشتی نیسان، مانگ پێش خۆر، ئاوا دەبێت و جووتبوونەکەش دوای خۆرئاوابوون ڕوودەدات، زەحمەتە بتوانرێت مانگ ببینرێت، بۆیە ئەو ڕۆژە دەبێتە تەواوکەری مانگی ڕەمەزان و ڕۆژی چوارشەممە دەی نیسان، دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان".

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان