عەبادی: پێویستە ڕێگە نەدرێت تورکیا دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراق بکات

شەیری بکە لە:
عەبادی: پێویستە ڕێگە نەدرێت تورکیا دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراق بکات

حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق. وێنە: middle east monitor

ئاڤا نیوز

 

حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق پێیوایە چوارچێوەی هەماهەنگی هاوپەیمانییەکی سیاسی نییە، تەنیا ناوی هەماهەنگییە؛ پێویستیشە ڕێگە نەدەین لە شەڕی دژی پەکەکەدا، تورکیا دەستوەردان بکات.

 

لێدوانی فەرمی: موقتەدا سەدر پرۆسەی سیاسی بەجێناهێڵێت و دیدگەی خۆی هەیە، بەڵام نەیتوانی حکومەت پێکبهێنیت و کارەکەی بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی بەجێهێشت.

 

ئەوەش بزانە: عەبادی پێیوایە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاوڵاتی عێراقین و پێویستە مافەکانیان بدرێت، چونکە کاتێک ئەو سەرۆکوەزیران بوو، هەموو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج کراوە بە مووچەی هێزەکانی پێشمەرگەشەوە. 

 

لە لایەکی دیکەوە: عەبادی ئاماژەی بەوە کردووە لەگەڵ ئەوەی سوودانی بۆ خولێکی دیکە ببێتەوە بە سەرۆکوەزیران، حکومەت پێویستە لە خولی دووەمدا ڕۆڵی خۆی تەواو بکات، چوار ساڵ بەس نییە بۆ جێبەجێکردنی پلانی چاکسازی، بە مەرجێک پرۆسەی چاکسازی بۆ دەوڵەت بێت نەک بەرژەوەندی کەسی و حزبی.

شەیری بکە لە: