پێشنیازێکی نوێ بۆ چارەسەری کێشەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەکرێت

شەیری بکە لە:
پێشنیازێکی نوێ بۆ چارەسەری کێشەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەکرێت

باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

ناکۆکی نێوان لایەنە سوننەکان لەسەر پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەردەوامە؛ هەردوو هاوپەیمانیی سیادە و عەزم ڕژدن لەسەر وەرگرتنی پۆستەکە، لەبەرامبەریشدا حزبی تەقەدووم بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبووسی دەیەوێت پۆستەکە بۆ ئەو بێت.

 

لێدوانی فەرمی: موعین کازمی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: "حەلبووسی گەیشتووەتە ئاستێک هەموو ئەندامانی فراکسیۆنی تەقەدوومی وەکو کاندید پێشنیاز کردووە بۆ ئەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی یەکێکیان هەڵبژێرێت بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، بەڵام چوارچێوەی هەماهەنگی لەبەر پاراستنی یەکڕیزی نێوماڵی سوننەکان ئەوەی ڕەتکردەوە".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشنیازێک کراوە کە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بۆ حزبەکەی حەلبووسی نەبێت، بەڵام لە بەرامبەردا بە پێدانی سێ وەزارەت قەرەبوو بکرێتەوە.

 

قووڵتر: ئێستا گفتوگۆ لەبارەی ئەو پێشنیازەوە دەکرێت، ڕاوێژیش بە سەرۆک بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کراوە.

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان