لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو زۆرترین بڕی باران لە دهۆک باریوە

شەیری بکە لە:
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو زۆرترین بڕی باران لە دهۆک باریوە

شەقامێکی دهۆک. وێنە: ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڕی بارانبارینی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و زۆرترینی لە دهۆک و کەمترینیشی لە کەرکووک بووە.

 

وێنە گەورەکە: چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و شارەکانی عێراقی گرتووەتەوە؛ لە پارێزگای دهۆک لەماوەی 24 کاتژمێردا زیاتر لە 150 ملیمەتر باران باریوە، لەکاتێکدا بە درێژایی ساڵی 2021-2022 تەنیا 249 ملیمەتر باران باری بوو.

 

ژمارەکان وادەڵێن: لە کاتژمێر نۆی بەیانیی دوێنێ سێشەممە تاوەکو نۆی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاماری بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە بووە:

هەولێر: 34.6 ملیمەتر

سلێمانی: 27.9 ملیمەتر

دهۆک: 159.9 ملیمەتر

هەڵەبجە: 27.2 ملیمەتر

کەرکووک: 13 ملیمەتر

سۆران: 14 ملیمەتر

ڕاپەڕین: 20 ملیمەتر

گەرمیان: 16 ملیمەتر

زاخۆ: 66.8 ملیمەتر

مێرگەسوور: 98.5 ملیمەتر

شەقڵاوە: 31.3 ملیمەتر

ئاکرێ: 41.4 ملیمەتر

پێنجوێن: 60 ملیمەتر

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ