
وێنهی رۆژ
یەکەم دەرکەوتنی بەچکە پاندایەک لە ئۆشن پارک
ئاڤا نیوز
میدیاکارانی چین سەرقاڵی وێنەگرتنی بەچکە پاندایەکی دووانەن لە ئۆشن پارک لە هۆنگ کۆنگ.
زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ شەممە چاوەکانی میدیای چین لەسەر نوێترین دەرکەوتنی بەچکە پاندایەک بوو، کە ئەمە یەکەمجارە لە ئۆشن پارک لە هۆنگ کۆنگ ئەو جۆرە ئاژەڵە لەدایک بێت.
ئەمەش بزانە: پاندا، ئاژەڵێکی قەبارەی گەورەی مەمکدارە لە خێزانی ورچەکاندا پۆلێنکراوە، بەڵام ورچێکی دەگمەنە و ژمارەیان کەمە، لە دارستانە حەیزەرانە شاخاوییەکانی ناوەڕاستی چین دەژین، ناوەندە ڕێژەی تەمەنی لە سروشتدا لە نێوان 15-20 ساڵ دەبێت، بەڵام لە باخچە تایبەتەکان و بەهۆی گرنگی پێدانی زیاتری تەمەنی دەگاتە 30 ساڵ.
وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ
15 شوبات






