وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕێنمایی  بۆ خەرجیی دام و دەزگاکان ڕادەگەیەنێت

شەیری بکە لە:
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕێنمایی  بۆ خەرجیی دام و دەزگاکان ڕادەگەیەنێت

باڵەخانەی وەزارەتی دارایی. فۆتۆ - سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان کە گشتاندنی بۆکراوە بۆ سەرجەم وەزارەتەکان، لە ئەمڕۆ دووشەممەوە خەرجیی وەزارەتەکان بەپێی رێنماییە نوێیەکان دەستپێدەکاتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: ساڵانە ڕێنمایی نوێ سەبارەت بە خەرجی وەزارەتەکان لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاودەکرێتەوە بە پشتبەستن بە بودجەی ساڵ، بەڵام بەهۆی ئەوەی هەرێمی کوردستان یاسای بودجەی ساڵی 2025ـی نییە، خەرجییەکان لەسەر ڕێژەی 1/12ـی  خەرجیی فعلی ساڵی 2024 دەبێت تا ئەو کاتەی یاسای بودجە پەسەند دەکرێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی، لە گشتاندنەکە دەڵێت: بە مەبەستی یەکلاکردنەوەی ژمێرەکان، لە 10ـی 12ـی ساڵی ڕابردوو وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان خەرجیی تایبەتی دامەزراوەکانی راگرت .

زانیاریی زیاتر: گشتاندنەکە پاڵپشت بە فەرمانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانە، کە بڕیاردراوە بە جێبەجێکردنی 20 خاڵ، لە چوارچێوەی خەرجییەکانی (فیعلی) ساڵی 2024، تاوەکو پەسەندکردنی بودجەی ساڵی 2025ـی هەرێمی کوردستان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ