ئیسرائیل شارێکی وێران بۆ فەلەستینییەکان جێدەهێڵێت
ئاڤا نیوز
دوای چەندین مانگ لە شەڕ و پێکدادان لە نێوان چەکدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل، دانیشتووانی ئەو ناوچەیە دەگەڕێنەوە بۆ شارێکی وێرانبوو.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی چوارشەممە 15ـی 1ـی 2025، دوای 15 مانگ لە شەڕ و کوژرانی زیاتر لە 46 هەزار کەس، ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئازادکردنی دیلەکان بە نێوەندگیریی ئەمریکا و میسر و قەتەر لەنێوان حەماس و ئیسرائیل ڕاگەیێنرا.
زانیاریی زیاتر: دوای ئەوەی سوپای ئیسرائیل لە شاری ڕەفعی باشووری کەرتی غەززە کشایەوە، دانیشتووانی ئەو ناوچەیە گەڕاونەتەوە بۆ شارێک کە بە ئەستەم باڵەخانەیەکی تێدا ماوە کە نەڕووخابێت و زۆرینە ماڵەکانیش تەختی زەوی بوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کەرتی تەندروستی غەززە زیانی زۆری بەرکەوتووە و نەخۆشخانەی ئەبو یوسف ئەلنەجار بە تەواوی وێرانکراوە.