ڕووسیا هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی دۆنێتسک دەدات

شەیری بکە لە:
ڕووسیا هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی دۆنێتسک دەدات

چەند سەربازێکی سوپای ڕووسیا لەسەر تانکێکن لەناو خاکی ئۆکراینا

ئاڤا نیوز

 

پێشڕەوییەکانی ڕووسیا تادێت زیاتر دەبن، ئەمرۆش سوپای ئەو وڵاتە توانیان دوو گوندی دیکە  لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا کۆنتڕۆڵ بکەن، ئەمەش بە ئامانجی کۆنترۆڵی تەواوی دۆنێتسک.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند، لۆزۆڤایان لە ناوچەی خارکیڤ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێمی شاری کراسنۆی کۆنتڕۆڵ کران، کە نزیکن لە ناوچەی دۆنێتسک، ئەمەش دەبێتە خاڵێکی سەرەکیی بۆ هەوڵەکانی مۆسکۆ بۆ گرتنی تەواوی ناوچەی دۆنێتسک.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: سوپای ڕووسیا بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەمساڵ دەستیان بەسەر 190 شوێنی نێشتەجێبوونی ئۆکراینا گرتووە. 

 

باکگراوند: لە ساڵی 2022ـەوە جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا دەستیپێکردووە و تائێستا بەردەوامی هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: