ئەڵمانیا بە چالاکی هونەری یادی 35 ساڵەی ڕووخانی دیواری بەرلین دەکاتەوە
ئاڤا نیوز
35 ساڵ بەسەر ڕووخانی دیواری بەرلین تێدەپەڕێت و ئەڵمانیا بە چالاکی هونەری و نمایشی ڕووناکی لە ژێر ناونیشانی ''ئازادی بپارێزە'' یادەکە دەکاتەوە.
وێنەگەورەکە: بەرلین یادی 35 ساڵەی ڕووخانی دیواری بەرلین بە وتار و نمایش و پێشانگای هونەری بەرفراوان کردەوە و ئازادیخوازان لە سەرانسەری جیهان بانگهێشت کراون بۆ ئامادەبوون و پێشکەشکردنی وتار.
لێدوانی فەرمی: جۆ چیالۆ، بەرپرسی باڵای کاروباری کولتووری بەرلین لەو بارەیەوە گوتی، دەبێت ئاهەنگ بگێڕین بۆ ڕووخاندنی دیواەکە و ئازادی گەیشتۆتە تەواوی ئەڵمانیا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕووخاندنی دیواری بەرلین بە یەکێک لە گرنگترین ڕووداوەکانی سەدەی بیست دادەنرێت.
باکگراوند: دیواری بەرلین بەربەستێک بوو کە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیای لە ساڵی 1961 تا 1989 دابەشکرد، لەلایەن کۆماری دیموکراتی ئەڵمانیا (ئەڵمانیای ڕۆژهەڵاتەوە) دروستکرا بۆ ئەوەی لە کاتی جەنگی سارد دا هاوڵاتییان بەرەو ڕۆژئاوا ڕانەکەن.