وێنهی رۆژ
نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر بەردەوامە
ئاڤا نیوز
کارەکانی نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەری هەولێر خێراتر کراوە، بە ئامانجی زووتر کەوتنەوە سەرکاری دوکانداران.
وێنە گەورەکە: بازاڕی قەیسەریی هەولێر، یەكێك بوو لەو دەیان بازاڕ و شوێنەی هەرێمی کوردستان کە لەلایەن باندێكی سەر بە پەكەكە سووتێنران و بەهۆیەوە سەدان دووكاندار زەرەرمەند بوون، بە بڕیاری سەرۆکوەزیران بارزانیش بڕی پێنج ملیار و 300 ملیۆن دینار بۆ نۆژهنكردنهوهی تەرخان کراوە.
زانیاریی زیاتر: بەهۆی ئەوەی شوێنێکی مێژووییە، قەیسەری کۆن بەهەماهەنگی یونسکۆ و بە شێوازی کۆنی خۆی نۆژەن دەکرێتەوە.
باکگراوند: بەردی بناغەی بازاڕی قەیسەری 149 ساڵ پێش ئێستا دانراوە.
وێنە: محەممەد شوانی
10 تشرینی دووەم