بۆ سەرژمێری 98%ی ئامادەکارییەکان تەواو کراون

شەیری بکە لە:
بۆ سەرژمێری 98%ی ئامادەکارییەکان تەواو کراون

کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی لەبارەی ئامادەکارییەکانی پرۆسەی سەرژمێری

ئاڤا نیوز

 

ڕێکخەری کاروباری پارێزگاکان لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەڵێت، 98%ـی ئامادەکارییەکان بۆ سەرژمێری لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوبوون و پرۆسەکە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا دەکرێت.

 

وێنە گەورەكە: 20ی ئەم مانگە سەرژمێری گشتیی دانیشتووان لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان دەکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەکە گەیشتوونەتە قۆناغەکانی کۆتایی.

 

ئەحمەد فەتلاوی: ڕێکخەری کاروباری پارێزگاکان لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا ئاماژەی بەوەشکرد، سەرژمێرییەکەی 20ی ئەم مانگە ئامانج لێی گەشەپێدانە و دەشبێتە بنەمای سەرەکی بۆ هەر پڕۆژەیەکی پلاندانان کە دەوڵەت لە داهاتوودا لە بەغدا و پارێزگاکان جێبەجێی دەکات.

 

وتیشی، 98%ـی پرۆسەی ژمارەدان لە خانوو و باڵەخانەکان و دیاریکردنی سنووری جوگرافی هەر ناوچەیەکی سەرژمێری لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوبوون، پرۆسەی سەرژمێرییش لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا دەکرێت.

شەیری بکە لە: