وێنهی رۆژ
بەوێنە؛ لە هەولێر شۆفێران گوێ بە مەترسییەکانی لافاو نادەن
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی هەولێر بەهۆی مەترسی دروستبوونی لافاو لەژێر پردی سەیداوەی هەولێر هۆشداریدا، بەڵام سەرەڕای هۆشدارییەکە بەشێکی هاونیشتمانییان لە ژێر پردەکە ئۆتۆمبێلیان ڕاگرتووە.
چیرۆکی سەرەکی: ساڵانە بەهۆی بارانبارینی زۆر و کۆبوونەوەی ئاو، لافاو لە ژێر پردی سەیداوە کە دەکەوێتە سەنتەری شاری هەولێر دروست دەبێت، بۆ ئەم مەبەستە، بەرگریی شارستانی هەولێر هۆشداری بە هاووڵاتیان دا بە هۆی مەترسی ژێر ئاوکەوتن، ئۆتۆمبێل لە ژێر پردەکە یان لە نزیکییەوە ڕانەگرن.
وێنە: محەممەد شوانی
2 تشرینی دووەم