ئێران کوژرانی دوو سەربازی بەهۆی هێرشەکەی ئیسرائیل ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
ئێران کوژرانی دوو سەربازی بەهۆی هێرشەکەی ئیسرائیل ڕاگەیاند

ژمارەیەک سەربازی ئێران لە کاتی ئەنجامدانی مەشقی سەربازیی

ئاڤا نیوز

 


کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرانی دوو سەربازی وڵاتەکەی لە هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمشەوی ئیسرائیل ڕاگەیاند.

 

وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 2024/10/26 ئیسرائیل بە دوو قۆناغ هێرشی ئاسمانی کردە سەر چەند بنکەیەکی سەربازیی ئێران لە پارێزگاکانی تاران و ئیلام و خۆزستان، وەک وەڵامێک بۆ هێرشە مووشەکییەکەی تاران بۆ سەر ئیسرائیل لە مانگی ڕابردوودا.

 

بەیاننامەی فەرمی: سوپای ئێران لە بەیاننامەیەکدا کوژرانی دوو سەربازەکەی ڕاگەیاند و ئاشکرای کرد، لە کاتی بەرپەرچدانەوەی مووشەکەکانی ئیسرائیل کوژراون.

 

لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی قەبارەی زیانەکانی هێرشە مووشەکییەکەی ئیسرائیل، ئێران ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، "هێرشەکان زیانی سنوورداریان هەبووە و کراونەتە سەر چەند پێگەی سەربازیی". 


بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئیسرائیل دەڵێت، هێرشەکانی لە تۆڵەی هێرشە مووشەکییەکەی ڕۆژی یەکی ئۆکتۆبەری ئێران بووە.

 

ئەمەش بزانە: بەگوێرەی پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکی، ئیسرائیل ڕۆژێک بەر لە هێرشەکە لەڕێگەی وەزیری دەرەوەی هۆڵەنداوە ئێرانی لە ساتی ئەنجامدانی هێرشەکە ئاگادار کردووەتەوە.

شەیری بکە لە: