وێنهی رۆژ
مەراسیمی بەخاکسپاردنی ڕووفاتی ئەنفالکراوان لە چەمچەماڵ
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ چوارشەممە لە مەراسێمێکدا لە مۆنیۆمێنتی ئەنفالی چەمچەماڵ، ڕووفاتی 172 ئەنفالکراو کە سەرجەمیان ژن و منداڵن بەخاک دەسپێردرێ.
لە بیابانی سەماوە ڕووفاتەکان گەڕێنراونەتەوە. بەگوێرەی بەڵگەنامەکان بەرکەوتەی قۆناغی چوارەمی ئەنفال و خەڵکی سنووری ناحیەی ئاغجەلەرن.
ڕۆکان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا میدیا قسەی لەگەڵ بەشێک لە کەسوکاری ئەنفالکراوەکان کردووە و ئاماژەیان بەوە کردووە، پشکنینی DNA بۆ ڕووفاتەکان نەکراوە و کەلوپەلەکانیشیان سووتێنراوە.
ڕژێمی بەعس ساڵی 1988 بە هەشت قۆناغ 182 هەزار هاونیشتمانی باشووری کوردستانی ئەنفال کرد. تاوەکو ئێستاش کەمتر لە دوو هەزار ڕووفات هێنراونەتەوە.
وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ
21 شوبات